٤ ئاب ٢٠٢٠ - ١٢:٥٢
مەرجی سەرەکی ئێران بۆ سەفەری گەشتیارانی عێراقی

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: حکوومەتی ئێران مەرجی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ گەشتیارە عێراقیەکان داناوا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "پێمان راگەیەندراوە هەر گەشتیارێک کە دەیەوێت گەشتی ئێران بکات دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردبێت و ئەنجامەکەی پێبێت".

جەخت کراوە کە هەر گەشیارێکی عێراقی بە هەر هۆکارێکی گواستنەوە سەردانی ئێران بکات، دەبێت سەلامەتی خۆی سەلماندبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە:  "بڕیارەکە لە سبەینێ سێشەممەوە جێبەجێ دەکرێت، هەر گەشیارێکی عێراقی بە هەر هۆکارێکی گواستنەوە سەردانی ئێران بکات، دەبێت پێشتر لەرێگەی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆناوە سەلامەتی خۆی سەلماندبێت".